مەهاباد؛ مێهران ڕەحمانی بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا

23:09 - 27 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، مێهران ڕەحمانی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی مەهاباددا و بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەختی بریندار کرابوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە خۆپیشاندەرە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی مەهاباددا، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، بە سەختی پێکرابوو.

مێهران ڕەحمانی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە ورمێ کرابوو.