مەهاباد؛ "محەممەد ئەحمەدی گاگەش" بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت گیانی لەدەستدا

15:20 - 27 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱، "محەممەد ئەحمەدی گاگەش" تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران، گیانی لەدەستدا.

هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت ئەو هاووڵاتییەیان لە یەکیک لە سەربانەکانی شەقامی مەنبەعی مەهاباد دابووە بەر فیشەک.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی جەنگی لە سەری گیانی لەدەست داوە.

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی "محەممەد ئەحمەدی گاگەش" بە ئامادەبوونی خەڵکی ئەو شارە بەڕێوەچوو و هاووڵاتییانی خۆپیشاندەر لە ڕێوڕەسمەکەدا دژی ڕێژیم دروشمیان دا"

سەرەڕای بوونی هێزە ئەمنی زۆر لە شەقامەکانی مەهاباد بەڵام خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی خەڵک لەوپەڕی خۆیدا بوو.

هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خۆپیشاندەر بە ناوی "ئازاد حوسێن‌پوور" خەڵکی شاری مەهاباد، بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا.