مەهاباد؛ قاسم عەزیزییان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

12:55 - 11 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "قاسم عەزیزییان" کوڕی "ڕەسووڵ"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرابوو.

ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ، قاسم عەزیزییان بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

ناوبراو لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی "ئەندامیەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٢٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرابووەوە.