مەهاباد؛ فایەق مام‌قادری یەکێک لە برینداربووەکانی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکان گیانی لە دەست دا

12:19 - 18 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، ''فایەق مام‌قادری'' کوڕی ''ڕەسووڵ''، یەکێک لە برینداربووەکانی خۆپێشاندانی شاری مەهاباد، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ، گیانی لە دەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە تووشی بێهۆشی درێژخایەن ببوو و لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "فایەق مام‌قادری" و "مەسعوود فەرەج‌زادە" و ''دانا مام‌قادری'' خەڵکی شاری مەهاباد، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە، لە گۆڕەپانی ئیستقلال لە سەرەتای شەقامی ''حەسەن‌زادە'' کە لە ماشین دابوون، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو هێزە ئەمنییەتییەکان تەقە لە ماشینەکەیان دەکەن.

فایەق مام‌قادری، بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان سەر و پشتی لەو ڕووداوە، بریندار کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش تەقەکردن لەو سێ هاووڵاتییە و بریندارکردنی ئەوان، دەستیان بە لێدانی ئەو سێ هاووڵاتییە بە باتوم کردبوو.

 ئەو سێ هاووڵاتییە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد و دواتر بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ، ڕاگوێزرابوون.