مەهاباد؛ سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بەهۆی کێشەی ماڵییەوە هانایان بۆ خۆکوژی برد

16:46 - 2 سەرماوەز 2721

ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون، بەهۆی کێشەی ماڵییەوە هانایان بۆ خۆکوژی برد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییانە، "ئەبووبەکر (ئەمیر) هندوو" و "هێدی (سروش) ‌هندوو" کە باوک و کوڕ بوون و "دڵشاد قەرەداغی" کە ژنی بنەماڵەکە بووە، ڕاگەیەندراوە.

باوک و کوڕەکە دەسبەجێ گیانیان لەدەست داوە و "دڵشاد قەرەداغی" هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.

ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "ئیندرقاشـ"ـی شاری مەهابادن.