مەنوچێهر پڕدڵ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا
17:42 - 28 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: مەنوچێهر پڕدڵ خەلکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە \"مەنووچێهر پوڕدڵ\" یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران لە مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٦٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.
مەنوچێهر پڕدڵ نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری مەهاباد، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەمە لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کرانی رۆژنامەنووسان و چالاکی فەرهەنگیی کورد، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، مەنوچێهر رۆژی رابردوو پاش ١١ رۆژ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد راگوێزرابوو.
کەماڵ حوسێنی رۆژنامەنووس و هاوکاری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ هەتا ئێستا تاوانی ئەو نووسەرە کوردەی خەڵکی شاری مەهاباد رانەگەیەندراوە.
هەرلەو پەیوەندییەدا رۆژی یەکشەممەی رابردوو عەلی مەحموودی نووسەر و ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەریوان محەممەد غەریب ئاڵمانە خەڵکی ئەو شارە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ و ١٥٠ میلیۆن تمەنی مەرەخەسییان پێ درا.