مەئموورێکی هێزە نیزامییەکان لە شاری ڕوانسەر کوژرا

16:27 - 24 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: مەئموورێکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

کاتژمێر ٢١:٣٠خولەکی شەوی ڕابردوو (٢٣ی گەلاوێژ)، یەکێک لە مەئموورانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی \"سەرگورد حەسەن مەلەکی\"، لە شاری ڕوانسەر، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ئەو مەئموورەی هێزە ئینتزامییەکان، پاش کردنەوەی دەرگای ماڵەکەی خۆی، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەسڕێژی لێ دەکرێت و دەکوژرێت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری کوژرانی ئەم مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران ناڕوونە و جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەییی ئینتزامیی پارێزگای کرماشان، باسی لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕووداوەی کردووە.