مەئموورێکی سنوورپارێزیی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری بانە کوژرا

11:30 - 27 جۆزەردان 2720

دوانێوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی سنوورپارێزیی حکوومەت لەگەڵ کاسبکاران لە سنووری بانە، یەکێک لە مەئموورانی حکوومەت کوژرا.

هەواڵدەرییەکانی حکوومەت، شوناسی ئەو مەئموورە سنوورپارێزەیان بە ناوی ئیستواری یەکەم "عەلی خەلیلی" ڕاگەیاندووە.

"عەلیزڕەزا مەرزبانی" فەرماندەی سنوورپارێزیی پارێزگای سنە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "مەئموورانی سنوورپارێز لە کاتی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بۆ بەربەرەکانێ لە قاچاخی شتومەک بوون و لە خاڵی سنووری ئەو مەئموورەمان کوژرا".

بە وتەی ئەو فەرماندە نیزامییە، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونی هێزە نیزامییەکان لەگەڵ قاچاخچییەکان، "عەلی خەلیلی" بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی قاچاخچییەکان و قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.