مەئموورانی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، هەڕەشەیان لە چالاکێکی خوێندکاریی کرد
20:15 - 8 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی خوێندکاریی و مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان، پاش هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لەو شارە هەڵاتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی خوێندکاریی و مەدەنی شاری مەریوان کەوتە بەر هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان شوناسی ئەو چالاکە خوێندکارە کوردەی بە \"سەرکەوت دەستوور\" ڕاگەیاندووە.
ئەم چالاکە خوێندکارییە بە تۆمەتی \"ڕێکخستنی کۆبوونەوە لە پشتیوانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کرابوو.
یەکێک لە نزیکانی ئەو چالاکە مەریوانییە بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: \"سەرکەوت ٧ جار لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کراوە، بەڵام ناوبراو لە چوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات خۆی بواردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕاگەیاند: \"ئەو چالاکە مەدەنییە پاش نەچوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە حکوومەتییە هەڕەشە لێ کراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە خوێندکارییە هێرشیان بردووتە سەر ماڵی ناوبراو، بەڵام لە دەستبەسەر کردنی سەرکەوت دەستوور سەرکەتوو نەبوون.
دەگوترێ، ئیدارەی ئیتلاعات تەلەفۆنی بنەماڵەی ئەو چالاکە خوێندکارە کوردەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
سەرکەوت دەستوور، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان، هەنووکە بە هۆی گوشار و هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لەو شارە هەڵاتووە.