مەلا كرێكار: مالێكی داوای لێكردووم بۆ شەڕی یەكیەتیی و پارتی بگەڕێمەوە كوردستان
14:36 - 12 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام لە كوردستانی عێراق، رایگەیاند سەرۆك وەزیری حكوومەتی عێراق داوای لێكردووم بۆ شەڕی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دێموكراتی كوردستان بگەڕێمەوە وڵاتی عێراق.
مەلا كرێكار لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی \"رووداو\" ئاشكرای كردووە، پرسی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان كراوەتە پرسێكی سیاسی و هەر لایەنێك دیهەوێت بۆ شەڕی لایەنی بەرامبەری بیگەڕێنێتەوە وڵاتی عێراق.
كرێكار وتیشی، نووری ماڵێكی بۆ چەندین جار داوای لێكردووم بگەڕێمەوە و بە مەبەستی شەڕكردن لەگەڵ یەكیەتیی و پارتی بە هێزم بكات.
مەڵاكرێكار ئەمیری پێشووی رێكخراوی رادیكاڵی ئەنسارولئیسلام لقی كوردستانی عێراق بوو، لە دوای پرۆسەی ئازادی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانیان، مەلاكرێكار هەرێمی كوردستانی بەجێهێشت و ئێستا لە وڵاتی نوروێژ گیرساوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا نەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاندووە، هێندێلایەنی عێراقی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیان هانداوە كە كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەیەنە ئاستی شەڕی چەكداری.
چەند رۆژ لەمەوبەر نەسیل نەجێفی پارێزگاری نەینەوا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ئەو هەرێمە كۆبۆوە.