مەسعوود كورد پوور: پێوەری هەڵسەنگاندانی بیر و رای ئازاد لە كۆمەڵگادا، چاپەمەنیی ئازادە
15:56 - 31 خاکەلێوه 2712
کوردپا: رۆژنامەنگەریی كوردی رۆژی 2ی بانەمەڕ پێ دەنێتە 114مین ساڵڕۆژی دامەزرانییەوە، لەو كاتەوە هەتا ئێستا زۆر قوناغی جوراوجۆری بڕیوە و كەسانی شارەزا لەو بوارەدا پێیان وایە كەلە حاڵی حازردا قۆناغێكی دیكە لە رۆژنامەوانی و چاپەمەنیی دەستی پێكردووە.
هەركام لە بەشە جیاجیاكانی كوردستان هەڵگری دۆخی سیاسی، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی جیاوازن، رۆژنامەگەریش كەوتۆتە ژێر كاریگەریی ئەو بارودۆخانە و رەوتی جیاوازی پێواوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەمەڕ رەوشی رۆژنامەگەریی كوردی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ مەسعوود كوردپوور رۆژنامەنووسی كورد پێكهێناوە.
كوردپا: لە ناوەڕاستی دەیەی70دا شایەتی كرانەوەیەكی بەرچاو لە دونیای چاپەمەنیی كوردین لە كوردستانی ئێران و خوێندكارانی كورد لە زانكۆكاندا چەندین بڵاڤوك و گۆڤاری كوردییان وەڕێخست و توانیان لاپەڕەیەكی زێڕین لە مێژووی چاپەمەنی كوردی تۆمار بكەن پێت وایە زەمینە و بەستێنە سیاسی، كۆمەڵایەتی و فەرهەگییەكانی سەرهەڵدانی ئەو رەوتە چی بوون؟
مەسعوود كورد پوور: لە دەیەی 70دا ئاستی خوێندەواری چووبووە سەر و ژمارەیەكی بەر چاو لە لاوانی كورد لە زانكۆكانی ئێراندا سەرقاڵی خوێندن بوون و خود ئاگایی نەتەوەیاین بەدەستهێنابوو و هەر ئەو خود ئاگاییە ببووە هۆی تێكۆشان و چالاكیی بەردەوامیان زیاتر شتەكانیان بەو ئاراستەیەدا دەبرد كە كێشە و گرفتەكانی خەڵكی بهێننە بەرباس و زیاتر دیانهەویست ئەو دەستەنگی و هەژاری و بێبەش بوونەوی كوردستان بۆ ناو زانكۆكان بگوازنەوە و لەلایەكی دیكەشەوە خودی دەسەڵاتیش كاریگەریی هەبوو، بۆ وێنە رێفۆرمخوازەكان هاتبوونە سەر كار و بەگشتی لە ئاستی ئێراندا هێندێ داواكاریی هاتبووە ئاراوە و خوێنكارانی كوردیش لەو دەرفەتە كەڵكیان وەرگرت و توانیان ژمارەیەك بڵاڤۆك دابمەزرێنن و لە ناو زانكۆكاندا پەرەی پێ بدەن و خۆیان دەربخەن.
كوردپا: پێت وایە ئەو رەوت و قۆناغە تازەیە لە رۆژنامەنووسیی كوردی لە كوردستانی ئێران كەلە ناوەڕاستی دەیەی 70 هەتا ساڵی 1384 دەستی پێكرد، چەندە توانی لەسەر وشیاری و ئاگایی نەتەوەیی هاووڵاتییان كورد كاریگەریی هەبیت؟
مەسعوود كورد پوور: بەگشتیی چاپەمەنیی كاریگەریی زۆری لەسەر بیروڕای هاووڵاتییان هەیە و ئەوەش وای كردووە كە دەسەڵاتدارانیش ترس و كێشەیان لەگەڵ رۆژنامەوانان هەبێت. بەڵام لە كوردستاندا رۆژنامەوانی كورد توانی كارێگەریی زۆر لەسەر تاكی كورد دابنێ و لەو قوناغەدا ناڕەزایەتییە مەدەنییەكان لە بەشێكی زۆر لە كوردستان لە حاڵی پەرەسەندن دابوو و لە راستیدا پێوەری هەڵسەنگاندانی بیروڕای ئازاد لە كۆمەڵگا ئازاد بوونی بیری ئازادی رۆژنامەوانیە و هەر ئەوەشە كە خەڵكی ناچار دەكات پەرچەكرداری كۆمەڵایەتی لە خۆیان نیشان بدەن و تەنانەت زۆر جار ئەو پەرچەكردارانە دەتوانێ سیاسیش بێت و زیاتر دوای ماف و ئەركەكانیان لە كۆمەڵگا دەكەون و هەمووی ئەمانە كاریگەریی ئەو راگەیاندنە ئازادەیان لەسەر بوو كەلە كوردستان درووست ببوو، دیارە ئەوە تەنیا چاپەمەنیی كوردی نەدەگرتەوە، بەڵكوو چاپەمەنیی بەشەكانی دیكەی كوردستانیش ئەو تایبەتمەندیەیان هەبوو.
لە كوردستان چاپەمەنیی كەشێكی وای رەخساندبوو كە خەڵكی كورد زۆر بە ئاسانی رەخنەیان لە دەسەڵات دەگرت و كار و كردەوەكانی دەسەڵاتیان دەبردە ژێر پرسیار، دیارە ئەم مەسەلەیە لایەنێكی دیكەشی هەبوو ئەویش سیاسیی بوونی خەڵكی كوردستان، بوو چونكە هاووڵاتییانی كورد هەر لە سەرەتاوە سیاسی بوون.
كوردپا: وەكوو لە پرسیارەكەی پێشووماندا باسی ئەو كەشە ئازادەمان كرد ئاخۆ ئەو رۆژنامە و گۆڤارانە هەتا چەندە توانیان خودئاگایی نەتەوەیی بەرز بكەنەوە و كێشە و گرفتەكانی خەڵكی كورد بهێننە بەرباس؟
مەسعوود كورد پوور: دیارە ئەم كارە بووە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی بەرچاوی چالاكی سیاسیی و مەدەنیی لە كوردستان بێنە مەیدانەوە و لە سەرجەم شارە كوردنشینەكان چالاكی بكەن و تەنانەت درووست بوونی \"شارومەند هەواڵنێریش\" هەر بەرهەمی ئەو رەوتە بوو و لە راستیدا چاپەمەنی وای كردبوو كە خەڵكی ترسیان بشكێت و لە هەر كۆمەڵگایەكدا كە هاووڵاتییان ترسان نیشانەی ئەوەیە كە بە بلووغی مەدەنی گەیشتوون و لە هەر وڵاتێكدا كە دەسەڵاتی سەرەرووی تێدا بێت، زیاتر هاووڵاتییان تێدەكۆشن كە مافە رەواكانی خۆیان بەدەست بێنن.
كوردپا: ئێوە پێتان وانیە هەر ئەو كەشە ئازاد و رەخنەگرانەیەی كەلە كوردستان لەژێر سیبەری چاپەمەنیەكاندا درووست بوو هەر ئەوەش بووە هۆی داخرانی ئەو رێژە بەرچاوە لە بڵاڤۆكەكان؟
مەسعوود كورد پوور: دیارە بێگۆمان ئەو شتە كاریگەری هەبوو، بەڵام لایەنێكی دیكەش پێوەندیی بە دەسەڵاتی سیاسیی سەرانسەرییەوە هەبوو و لە سەرجەم ئێران ژمارەیەك لە بڵاڤۆكەكان داخران و رۆژنامەوانان رێگای هەندەرانیان گرتە بەر و بەشێكی دیكەش خرانە زیندانەوە و هەمووی ئەمانە ئەنجامی ئەو كەشە داخراوە بوونە هۆی لاچوونی خاتەمی لەسەر دەسەڵات و ئەو شەپۆلە داخستنی بڵاڤۆكەكانی كوردستانیشی گرتەوە هەرچەندە بە بەردەوامی روانگەیەكی ئەمنیەتی و تەنانەت میلیتاریزەش باڵی بەسەر كوردستاندا كێشابوو و دەسەڵات حەساسییەتێكی زیاتری بە كوردستان هەبوو و هەمووی ئەمانەش كاریگەرییان لەسەر درووست بوونی رەوتێكی مەدەنی كەلە كوردستان هاتە پێش هەبوو و دەتوانین بڵێین بەهۆی ئەوەی كەلە حاڵی حازردا چاپەمەنییەكی ئەوتۆ لە كوردستان نەماوە ئەو رەوتە مەدەنییەش بە شێوەی پێشوو نەماوە و كەمڕەنگ بۆتەوە و زیاتریش خەڵكی كورد چاوی بڕیوەتە چاپەمەنی و رۆژنامەوانان و بەداخەوە ئێستاكە بەشێكی زۆر لە رۆژنامەوانان پەڕیوەی وڵاتانی دیكە بوون.
كوردپا: پاش داخرانی حەفتەنامە و گۆڤار و بڵاڤۆكەكان لە كوردستانی ئێران، ئێستا رەوتێكی تر لە رۆژنامەنووسیی ئێلێكترۆنی لە فەزای مەجازیدا دەستی پێكردووە، بەڕێزت چۆنی لێك دەیەوە و ئاخۆ توانیویانە كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا هەبێت؟
مەسعوود كورد پوور: دیارە كاریگەریی هەیە، بەڵام ناتوانین بڵێین زۆر باشە، چونكە زیاتر لایەنی نهێنیی پێوە دیارە و هەر كارێك كە بە راشكاوی لەناو كۆمەڵگادا نەكرێت، كاریگەرییەكەی ئەوتۆی نابێت و لەلایەكی دیكەشەوە فەزای مەجازی بەشێكە بەرچاویان فیلتێر و سانسۆر كراوە و راگەیەنە كوردییەكانی دەرەوەی وڵاتیش زیاتر لایەنی حیرفەییان نەگرتۆتە بەر و سەربەخۆ نین، بەڵكوو زیاتر سەر بە حیزبەكان و سیاسەتی ئەوان بڵاو دەكەنەوە و هەمووی خەڵكیش ئەو شتە دەزانن و لێكدانەوەی تایبەتیان بەو مەسەلەیە هەیە و زیاتر كارەكانیان لایەنی پسپۆڕیی پێوە دیار نیە و هەر كارێكیش ئەگەر لایەنی پسپۆڕیی پێوە دیار نەبوو ناتوانێ كارێگەریی لەسەر كۆمەڵگا هەبێت و ئەمن پێم وایە كەشی ئەو جیابوونەوانە كاریگەرییان لەسەر راگەیەنە كوردییەكانیش داناوە و تەنانەت ئەو رۆژنامەنووسانەی كە وڵات بەجێ دەهێڵێن نەیانتوانیوە كاریگەرییان لەسەر چاپەمەنییە كوردییەكانی دەرەوە هەبێت.