مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان دەسبەسەر کرا

15:43 - 16 رەزبەر 2722

ئەمڕۆ شەممە ۱٦ ڕەزبەر، مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.

ئەو چاڵاکە سێنفیە ڕۆژی شەممە ۲٩ی گەلاوێژ، پاش ۱۰۰ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتەی ۲ میلیارد تمەنی لە زیندانی ئێڤین، ئازاد کرا.

لەو پەیوەندییەدا، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ڕەزبەر، ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوه سێنفییە فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.