مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان ئازاد کرا

17:39 - 21 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ، مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، بە دانانی کەفاڵەت لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

ئەو چالاکە سێنفییە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕ، لەگەڵ ئەسکەندەر لوتفی و شەعبان محەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و شەعبان محەممەدی دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ئازاد کرا.

ئەو چالاکە سێنفییە پاش دەسبەسەری لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە لە شاری سنە کرابوو.

مەسعوود نیکخا لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو و لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە فەرهەنگییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.