مەسعوود بارزانی: كەم كردنەوەی بوودجەی هەرێمی كوردستان بە واتای راگەیاندنی شەڕە
20:58 - 8 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەم كردنەوەی بوودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە بە واتای راگەیاندنی شەڕ دژی ئەو هەرێمەیە.
مەسعوود بارزانی لە وتووێژ لەگەڵ كاناڵی ئەلجەزیرە وتی: ئەگەر حكوومەتی بەغدا بیهەوێ بە بیانووی كێشەی نەوت، بوودجەی هەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە، لێپرسراوانی هەرێمی كوردستان ئەو هەوڵە بە واتای شەڕ لە قەڵەم دەدەن.
دوابەدوای واژۆكردنی گرێ بەستێكی نەوتی \"اكسان موبیل\"ئەمریكای لەگەڵ حكوومەتی هەرێم پێوەندییەكانی ئەو حكوومەتە و بەغدا بەرەو گرژی روێشت.
حكوومەتی بەغدا لە تازەترین هەوڵی خوێدا هێزەكانی ئەرشی بە كەرەسەی جەنگیەوە بەبێ ئاگاداریی هەرێمی كوردستان لە سنووری سووریە ـ لەگەڵ هەرێمی كوردستان جێگیر كردووە.
دوابەدوای جێگیربوونی هێزەكانی عێراق لە هێندێ لە شوێنە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و سووریە و هەڕەشەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمریكا ناچار بوو ناوبژیوانی و وتووێژ لەگەڵ هەر دوولادا بكات.