مەسعوود بارزانی بڕی یەك ملیۆن دولاری پێشكەش بە خەڵكی وان كرد

19:54 - 3 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕی یەك میلیۆن دولاری بە مەبەستی یارمەتی پێشكەش بە زیان لێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی پارێزگای وان كرد.
ماڵپەری پەیامنیر بڵاوی كردەوە، شاندێكی حكوومەتی هەریمَی كوردستان لە سەر راسپاردەی مەسعوود بارزانی بڕی یەك میلیۆن دوڵارییان پیشكەش بە خەڵكی پارێزگای وان كرد.
ئەو شاندەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو یارمەتییە مادییان بردۆتە كونسوولخانەی حكوومەتی توركیە لە شاری هەولێر.
رێكەوتی 1‎ی خەزەڵوەر بوومەلەرزەیەكی 6/7پلەی ریشتێر پارێزگای وانی لە توركیە هەژاند.
دوایین ئاماری كوژراو و بریندارەكانی ئەو كارەساتە سرووشتیە نزیك بە 2 هەزار كەس راگەێندراوە.
لە كۆی گشتیی ئەو ئامارە 279 كەس كوژراو 1301 كەسی دیكەش بریندار بوون.