مەستوورە مستەفا موبارەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:54 - 9 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە، "مەستوورە مستەفا موبارەک" یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی نەورۆزی پارکی منداڵی (پارکی نەورۆز) سنە، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوە، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، بۆ کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.