مەریوان/ڕێز لە هونەرمەندی کورد عەینەدین گیرا
14:26 - 24 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری مەریوان، ڕێزیان لە پێگەی هونەریی هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆستا \"عەینەدین ئەلیاسی \" گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری مەریوان، دوو خەڵاتیان بە نیشانەی ڕێزدانان، بە هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا \"عەینەدین ئەلیاسی\" پێشکەش کرد.
ئەو دوو خەڵاتە لە لایەن ئەنجومەنی موسیقا و کۆمیسیونی فەرهەنگیی شوورای شاری مەریوانەوە، پێشکەش بەو هەنەرمەندە کوردە کرا.
مامۆستا عەینەدین وێڕای دەستخۆشی لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان، هیوای خواست ئەو جۆرە بەرنامانە درێژەی هەبێ و خەڵک، بە تایبەتی توێژی فەرهەنگیی کۆمەڵگا، هەتا هونەرمەندان لە ژیاندا ماوەن، ڕێزیان لێ بگرن.
مامۆستا عەینەدین لە درێژەی وتەکانیدا گوتی؛ \"بەداخەوە زۆربەی هونەرمەندانی ئەم سەرزەوییە، لە ناو خەڵکەکەی خۆیاندا هەست بە نامۆیی دەکەن و بە نامۆیی لە جیهان کۆچ دەکەن، کە ئەمەش جێگای ڕەخنەگرتنە\".
مامۆستا عەینەدین لە کۆتایی وتەکانیدا ڕاگەیاند؛ ئەو ئامادەیە لە داهاتوودا، لەگەڵ توێژی فەرهەنگیی شاری مەریوان، لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە هونەرمەنداندا بەشدار بێت و هەروەها پێشنیاری کرد؛ لە ساڵدا ڕۆژێک وەکوو ڕۆژی ڕێزگرتن لە هونەرمەندانی کورد دیاری بکرێت.
هەر لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، \"سۆران حوسێنی و هوشیار وەتەنی\" بە نوێنەرایەتی کۆمیسیونی فەرهەنگی وئەنجومەنی شوورای شاری مەریوان، چەند وتەیەکیان لە سەر ژیانی هونەری وکۆمەڵایەتیی مامۆستا عەینەدین بۆ بەشداربووان دووان.
مامۆستا عەینەدین لەگەڵ ژنەکەی لە شارۆچکەی کانی دینار ژیان بەسەر دەبات و ماوەی نیو سەدەیە خۆی بە زیندوو ڕاگرتنی گۆرانییە فولکلوورییە کوردەییەکانەوە ماندوو کردووە.