مەریوان/ هێزە ئینتزامییەکان ٤٠٠ هێکتار دارستانیان سووتاند
14:19 - 12 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: هیزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران زیاتر لە ٤٠٠ هێکتار لەوەڕگەو دارستانی ناوچەی \"مەریوان\"یان ئاگر تێبەردا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان، رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی گەلاوێژ زیاتر لە ٤٠٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەی گوندەکانی \"چنارە و فەقێ سێ\" لە ناوچەی مەریوان لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای چنارە، لە ئاگردا سووتا.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و هەروەها هاووڵاتییانی گوندەکانی \"چنارە و فەقێ سێ\"ـوە لە کاتژمێر ١ی نیوەشەودا کۆنتڕۆڵ کرا.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی گەلاوێژ زیاتر لە ٤٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەی سەیرانگەی سوڵتان یەعقووب لەشاری نەغەدە لە ئاگردا سووتا و تەنیا لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی درا.
هەروەها شەوی سێشەممەی رابردووش زیاتر لە ١٠ هێکتار لە دارستانەکانی سەیرانگەی سوڵاتان یەعقووب ئاگری تێبەردرابوو کە ئەو ئاگرکەتنەوەیەش تەنیا لەلایەن هاووڵاتییانەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو.
ئاگرکەوتنەوە لە لێرەوار و دارستانەکانی ناوچەی زاگرۆس لە حاڵێک دایە کە بۆ ١١ ئوستانی زاگرۆس نشین تەنیا یەک دەزگا هیلی کۆپتێر بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکان بوونی هەیە.