مەریوان/ حەوت منداڵی تەمەن ٨ هەتا ١٠ ساڵ بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین + وێنــە
04:15 - 27 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری شاری مەریوان، ٧ منداڵی تەمەن ٨ هەتا ١٠ ساڵ بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەزبەر ٧ منداڵی خەڵکی گوندی \"نشکاش\"ی سەربە شاری مەریوان کە تەمەنیان لەنێوان ٨ هەتا ١٠ ساڵدا بوو، بەهۆی مینی بەجێماوی کۆنەپایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەتوندی بریندار بوون و یەکێک لەو منداڵانەش بە ناوی \" گەشین کەریمی\" لاقێکی خۆی لەدەست داوە.
هەواڵنێری کوردپا لەشاری مەریوان ناوی ئەو ٦ منداڵەی دیکەی \" خەبات کەریمی، سینا دژئاهەنگ، زانا پاو، بێهنووش زیادی موقەدەم، مەتین رەخش بەهار و ئاڵا رووبینا\" راگەیاندووە.
هەنووکە \"گەشین کەریمی\" تەمەن ٨ ساڵ رەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی تاران کراوە و ئەو ٦ منداڵەی دیکەش لە نەخۆشخانەی \"بووعەلی\"ی شاری مەریوان لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شوێنی رووداوەکە کۆنە پایەگایەکی سپای پاسداران بووە و دەوروبەری ئەو پایەگایەش پاش زیاتر لە ١٥ ساڵ چۆڵکران، هەتا ئێستا مینەکانی کۆ نەکراونەتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، ئەو حەوت منداڵەش بۆ کایە کردن چوونەتە نێو پایەگاکە و خەریکی خۆشارینەوە بوون.