مەریوان؛ ئەنسار ئەدوایی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

11:46 - 4 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنسار ئەدوایی" خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا.

ئەو هاووڵاتییە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوە بە ٤ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرابووەوە.

ئەنسار ئەدوایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و پاش ١٥ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی مەریوان ئازاد کرابوو.