مەریوان؛ ئەسکەندەر لوتفی دەسبەسەر کرا

12:33 - 16 رەزبەر 2722

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ڕەزبەر، ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە سێنفییە و بە بی بەڵگەی یاسایی، "ئەسکەندەر لوتفـ"ـیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی هێرش بۆ سەر ماڵی ئەسکەندەر لوتفی، شووشەی دەرگا و دەلاقەی ماڵەکەیان، شکاندووە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، پاش ١٠٨ ڕۆژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ئێڤین، ئازاد کرابوو.