مەریوان؛ گیانلەدەستدانی دوو کرێکار و ژاراویبوونی کرێکارێکی دیکە

10:44 - 17 رەزبەر 2722

رۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، دوو کرێکار به ناوەکانی "هێمن جام سەحەر و جەبار دژئاهەنگ" خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا  و  هاووڵاتییەکیش بەناوی "یوونس جام سەحەر"،  ژاراوی بوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "یوونس جام سەحەر"، بەهۆی ڕێژەی زۆری ژاراویبوونەکەی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە و ئاستی وشیاریی گەیشتووەتە ۳.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند، ئەو سێ هاووڵاتییە کرێکاری وەرزی بوون و ئەو رووداوە لە گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، ڕووی داوە.

یوونس و هێمن باوک و کوڕ و خەڵکی گوندی "گەوێڵە"ن و جەبار دژئاهەنگ خەڵکی گوندی گلەی و هەمووشیان دانیشتووی مەریوانن.