مەریوان ڕۆژی جیهانیی منداڵانی بەرز نرخاند
15:16 - 17 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان و ڕێزگرتن لە منداڵانی جیهان، لە شاری مەریوان ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە بۆنەی ١٧ی ڕەزبەر بەرانبەر بە ٨ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی منداڵان، ڕێوڕەسمێک لە نزیک گوندی \"یەنگیجە\" بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی هونەریی وەژین، ئەنجومەنی سەوزی چیا و دێهیاریی گوندی یەنگیجەوە بهڕێوەچووە.
لەو ڕێوڕەسمەدا منداڵانی گوندەکانی نێ، سەردۆش، دەرزیان، ئاڵمانە،
مۆسک، یەنگیجە، ڕەشەدێ، حەسنئاوڵە، منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و مندڵانی ناوەندی وەژین و منداڵانی مەریوان بەشدار بوون.
لەم ڕێوڕەسمەدا نزیکەی سەد بڕوانامەی زمانی کوردی درا بە منداڵانی مەریوان و دێهاتەکانی دەوروبەری.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٢٠ی نوامبری (٢٩ی خەزەڵوەر)ـی وەک ڕۆژی جیهانیی منداڵان ڕاگەیاندووە، لەم ڕۆژەدا لە ساڵی ١٢٥٩ی زایینی، جاڕنامەی مافی منداڵان و لە ساڵی ١٩٨٩ی زایینییشدا کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی پەسند کرد.
دوای ئەو جاڕنامەیە ساڵی ١٩٤٦ی زایینی، داوای شەڕی جیهانیی دووهەم، لە ئورووپا کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی پشتیوانی و پاراستی منداڵان، ڕێکخراوی یونیسێفی دامەزراند و ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەر بەرانبەر بە ٨ی ئۆکتۆبری وەک ڕۆژی جیهانیی منداڵان ناساند.