مەریوان؛ هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر موبایلی هاووڵاتییەک داگرت

10:58 - 27 بەفرانبار 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر موبایلی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "قانع کاوە" کوڕی ڕەشید خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ هێچ بەڵگەیەکی یاسایی موبایلەکەیان لەو هاووڵاتییە، ئەستاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بەفرانبار، ماڵی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرید پەروازە"، "ئەحمەد پەروازە" و "حەسەن نیک‌ پەی" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە پشکێندرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکانیان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: "هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو سێ هاووڵاتییەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە".