مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد لە سنووری باشماخ دەسبەسەر کرا

13:33 - 30 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوبحان مەولوودی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی شاری سنە، پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "لە چارەنووسی سوبحان مەولوودی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "سوبحان مەولوودی بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە شاری هەولێر لە کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی خەریکی کار بووە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.