مەریوان؛ عەبدولڕەحمان ئەشتەک بۆ زیندان ڕاگوێزرا

12:25 - 12 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولڕەحمان ئەشتەک" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی مەریوان، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.