مەریوان؛ شەعبان محەممەدی دەسبەسەر کرا

12:46 - 11 رێبەندان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان، شەعبان محەممەدی، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان برد بووە سەر ماڵی ئەو چالاکە فەرهەنگییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو مامۆستا کوردە، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردبووە و موبایلەکەی خۆی و هاوژینەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

شەعبان محەممەدی پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

ئەو مامۆستا کوردە پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی دوو ڕۆژەی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران دەسبەسەر کراوە.