مەریوان خۆی بۆ بەڕێوە بردنی حەفتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام ئامادە دەكات
21:01 - 29 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لەم رۆژانەدا جارێكیتر جموجۆڵێكی سەیر شاری مەریوانی داگرتووە و خەڵك و دامودەزگا پێوەندیدارەكان خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی حەفتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام ئامادە دەكەن.
فەرمانداری مەریوان رایگەیاندووە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان یەكێك لە رووداوە زۆر گرینگە فەرهەنگی و هونەرییەكانی ئێرانە كە حەوتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە ئاستێكی زۆر بەربڵاو و باوەڕنەكراودا بەڕێوە دەچێت.
شاری مەریوان ئەمڕۆكە بۆتە پایتەختی شانۆی سەرشەقامی ئێران و جیا لە پیشاندانی بڕگە و بوارە جیاجیاكانی فێستیڤاڵ، لەباری تووریستی و گەشتیارییەوە قازانجێكی زۆری بۆ شاری مەریوان هەیە.
حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان كە بڕیارە لە رێكەوتی 6 هەتا 11ی رەزبەری ئەمساڵ لە شاری مەریوان لە سێ بەشی جیادا بەڕێوە بچێت، بەرهەمە بەشداربووەكانی دیاری كران و بۆ بەشی نێودەوڵەتی و پێشبڕكێی ئێران 22 بەرهەم گەیشتۆتە دەبیرخانەی فێستیڤاڵ.