مەریوان؛ حەسەن فەرەجی بە ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا

16:43 - 24 رەزبەر 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەرەجی"، تەمەن ٤٤ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "لەنجاوا"ی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ١٠ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە گوندی "لەنجاوا" هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەسەن فەرەجی و بەبێ بەڵگای یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کرابوو.

حەسەن فەرەجی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە" و "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر"، بێبەری کرابوو.