مەریوان؛ جەبار دوستی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان دەسبەسەر کرا

17:52 - 17 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، "جەبار دوستی" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بەڵگەی یاسایی چوونە ماڵی ئەو چالاکە سێنفییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە، هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان وەک لەب‌تاب و مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. هەروەها هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی جەبار دوستی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام بووە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو مامۆستا کوردە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، "جەبار دوستی" بەبێ بەڵگەی یاسایی پێش لە کۆبوونەوەی سەرتاسەریی مامۆستایان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.