مەرگی گوماناویی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری مەریوان

15:33 - 4 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی مەریوانی لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری مەریوان بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە ئێوارێی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ تەرمی کچێکی لاو بەناوی شەرارە فاتمی کچی حەمید لە گوندی \"بەر قەڵا\"ی سەربە شاری مەریوان دۆزرایەوە.

تەرمی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵەیە بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان راگەیاند، مردنی شەرارەی گوماناوی‌یەو لە حەفتەی رابردوودا مردنی گوماناوی هاووڵاتییانی کورد لە شاری مەریوان بە تایبەت مەرگی لاوان لە شاری مەریوان رووی لە زیادبوون کردووە و چالاکانی مەدەنیش بە زنجیرە کوشتنێکی پلان بۆ دارێژراو لە قەڵەمی ئەدەن.

لەماوەی ٣٥ رۆژی رابردوودا لە شاری مەریوان نزیک بە ١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە، کە بەرپرسی پۆلیسی ئاگاهیی ئوستانی کوردستان ئەو مردنانەی بە خۆکوژی وەسف کردووە.