مەرگی هاووڵاتییەكی مەهابادی لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە

14:14 - 31 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"شۆڕش غوڵامی\" كوڕی عەلی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٩‌ی خەرمانان بە هۆیەكی نادیار خۆی كوشتووە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر دانیشتووی ئاوایی \"چوارگا\"‌ی شاری مەهاباد بووە.

لەئێران لە هەر ٢٠ حاڵەتی خۆكوژی ٨ كەسیان لەهەوڵەكانیان سەركەوتوو دەبن، ئەوە لەحاڵێكدایە كە لەوڵاتانی پێشكەتوو لەهەر ٢٠ حاڵەتی خۆكوژی تەنیا ١ كەس لە هەوڵەكەی سەركەتوو دەبێ‌.

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان لە هەر یەک رۆژدا بە شێوەی نێوەنجی، ١٢ هەتا ١٣حاڵەتی خۆكوژی لەئێران روو دەدات و بەشێوەی نێوەنجی ساڵانە لەكوردستان (ناوچە كوردنشینەكانی ئێران) تەنیا ٤٠ هەتا ٤٥ ژن دەست دەدەنە خۆكوژی.

\"هەژاری، بێكاری، كێشە كۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەكان، دابەشكردنی سامانی وڵات بەشێوەی ناعادڵانە و ...\" بە هۆكاری سەرەكیی خۆكوژی لەئێران و بەتایبەت لە ناوچەكوردنشینەكان دێنە ئەژمار.