مەرگی هاووڵاتییەکی کورد لەئاواییەکی کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین
15:28 - 10 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد لە نزیک شاری مەرزی نۆدشە لەئوستانی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی خۆی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی رابردوو لە مەودای سێ کیلۆمیتری باکووری رۆژئاوای شاری نۆدشە، مینێکی چێنراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٣ ساڵە گیانی لەدەست داوە.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە عەزیز گوڵستانی کوڕی جەعفەر و خەڵکی ئاوایی \" نەروی\" راگەیەندراوە.
هەواڵنێری کوردپا لەپاوە رایگەیاندووە، شوێنی رووداوەکە لەنزیک ئاوایی \" دزاوەر\" و لەجێگایەک بە ناوی\" کەمەر مامۆڵە\" بووە و هاووڵاتییەکەش دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەو تەقینەوەیە لەحاڵێکدا رووی داوە کە بە دووری کەمتر لە ٥٠٠ میتر لەشوێنی رووداوەکە پادگانی مەرزی سوپای پاسداران و جادەی سەرەکیی پاوە، نودشە و مەریوان هەڵکەوتووە و لەلای خاڵی سفری سنووریش ئاوایی دزاوەر بوونی هەیە.
تەرمی عەزیز گوڵستانی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و پشکنین رەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە و دواتریش لە گورستان ئاواییەکەی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە..
ئێران هەتا ئیستا ئامادە نەبووە کە پەیوەست بە پەیماننامەی ئۆتاوا ببێت و هەموو وڵاتێک دەبێ پاش کۆتایی هاتنی ١٠ ساڵ بەسەر شەڕدا، کێڵگە مینڕێژکراوەکان لەمین پاک بکرێتەوە.