مەرگی كرێكار و منداڵێكی كار لەمەهاباد
15:21 - 22 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی تەمەن ٢١ ساڵ و منداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ لەشاری مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی و بەرق گرتوویەوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر كرێكارێک بەناوی مەحموود نوسرەت لەكاتی كاركردندا لە بینایەكی چەند نهۆمییەوە كەوتۆتە خوار و کۆتایی بەژیانی هاتووە.
بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیە کە دانیشتووی گەڕەكی \"ئەسحابە سپی\"ی شاری مەهاباد بووە، بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی كارەوە تووشی ئەو رووداوە بووە.
لەلایەكی دیكەوە هەر لەشاری مەهاباد منداڵێكی كار لەئەنجام بەرق گرتوویەوە گیانی لەدەست داوە.
ئومید ئەحمەدی كوڕی حوسێن لە نزیک بەنداوی ماهاباد و لەكاتی \"راوە ماسیدا\" تووشی ئەو رووداوە بووە.
دەوترێت ئەو منداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە بە مەبەستی كار و دابین كردنی بژێوی ژیانیان رووی لە راوەماسی كردبوو.
بەپێی مادەی ٨٤ لەیاسای كار، تەمەنی كرێكار نابێلە ١٨ ساڵ كەمتر بێت و ئەو كەسانەی كار بە كەسانی كەمتر لە١٥ ساڵ بكەن تاوانبارن.
لەوباریەوە حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەر لە دادگاكان لەوتووێژكدا بە ئاژانسی كوردپای راگەیاندبوو، كار كردن بە منداڵان بەهرەكێشیی ناعادڵانە لە منداڵانە، چونكە هیچ كەسێك چاوەدێرییان بەسەردا ناكات و لە ئەنجامیشدا نە منداڵان دەوێرن سكاڵا تۆمار بكەن و هاوکات هیچكام لە سەندیكا كرێكارییەكانیش داكۆكی و پشتیوانی لێە منداڵانی کار ناكەن.
چەند رۆژ لەمەوبەریش منداڵێكی كاری دیكەی كوردی خەڵكی سنە بەناوی محەمەد سەنعان بە هۆی تەقینەوەی كارگەیەک گیانی لەدەست دابوو.
شایەتحاڵان هۆكاری گیان لەدەست دانی محەمەد هاتنە ئارای ئەو رووداوەیان گەڕاندبوویەوە بۆ كەمتەرخەمیی خاوەن كارگەكە و نەبوونی ئیمەنی كار.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان نزیک بە دوو ملوێن منداڵی كار لە ئێران هەیە و سەرقاڵی كاری جۆراوجۆرن، بەڵام \"یەحیا واحیدی\" چالاكی مافی منداڵان وتبووی: لەئێران نزیک بە ٧ ملیۆن منداڵی كار بوونی هەیە كە تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵدایە.
لەپێناسەی منداڵانی كاردا هاتووە:\" كاری منداڵ چالاكییەكی ئابوورییە كە لەرێگەی ئەو كارەوە منداڵ دەخرێتە ژێر ئازاری جەستەیی، رووحی و رەوانی و ئەو كەسەیە كە لەخوێندنیش بەجێدەمێنێ\".