مەرگی دوو‌ لاوی كورد لەرووبار و بەنداوەكانی كوردستاندا

15:44 - 8 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: رووبار و بەنداوەكانی شارەكانی شنۆ و ناوچەی قوروە گیانی دوو‌ لاوی كوردی ستاند.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لاوێكی تەمەن ١٧ ساڵەی دیكەی كورد لەشاری شنۆ بە هۆی شارەزا نەبوون لە مەلە كردن لە لە چۆمی \"چەپەراوێ‌\" لەنزیك شێخ رەش گیانی لەست دا.

یاسر عەزیزی خەڵكی ئاوایی سۆفیانی شنۆ بە هۆی لەدەست دانی كۆنترۆڵ و شڵەژانەوە لەنێو چۆمەكەدا تووشی ئەو رووداوە بووە.

هەر لەو پێوەندیەیدا لاوێكی تەمەن ٢٣ ساڵەی قوروەیی لە ئاوی كانیاوی \"باباگوڕگوڕ\"‌دا خنكاوە.

\"21205.jpg\"
كانیاوی باباگوڕگوڕ
بە باوەڕی خەڵكی ناوچەكەدا ئاوی ئەو كانیاوە شیفا بەخشەو و ئەولاوە تەمەن ٢٣ ساڵەیە لەگەڵ براكەی بە مەبەستی شیفا و مەلەكردن چوونەتە ئاوی كانیاوی \"باباگوڕگوڕ\"‌ـەوە و لەئەنجامدا لەنێو ئاوەكەدا خنكاوە.

دەوترێت ئەو لاوە خنكاوە دەزگیرانداریش بووە.

نەبوونی لەمپەڕ لە قەراخ بەنداو و چۆماوەكان، نەبوونی هێمای ئاگاداركردنەوە، شارەزایی نەبوون لە مەلەكردن و هەروەها نەبوونی تیمی فریاكەوتن، لەهۆكارە سەرەكییەكانی خنكانی هاووڵاتیان لە كوردستاندا دێنە ئەژمار.