مەرگی خەلەبانێكی پاڕاگلایدێر لەگۆلی زرێباردا
15:13 - 13 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێكی تەمەن ١٩ ساڵەی كورد بە هۆی رووداوی \" پاراگلادێر(چەتر باڵی ماتۆردار)\" لە دەورووبەری مەریوان گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كەوتنە خواری \"پاڕاگلادێرێك بۆ ناوی ئاوی زرێبار گیانی خەلەبانێكی بەناوی رەحمەت خانی ئەستاند.
ئەو وەرزشوانە كوردە بە چەترەكەی سەرقاڵی مەشق و راهێنان كردن بەسەر گۆلی زرێباردا بووە، كە بە هۆی كێشەی \"فەننی\" و تەواو بوونی سووتەمەنی \"چەتر باڵەکەی \" كەوتۆتە خوارێ.
بەوتەی سەرچاوە ناوچەییەكانی مەریوان، ئەو خەلەبانە دوای ئەوەی كەوتۆتە ناو ئاوی زرێبارەوە بە هۆی شڵەژان و تێكچوونی باری تەندروستی نەیتوانیوە خۆی رزگار بكات.
رەحمەت خانی ئێوارێ رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٢ی گەلاوێژ تووشی ئەو رووداوە بووە و هەتا ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی لە زرێبار بهێنرێتە دەرەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا زانیاری زیاتری لەوردەكارییەكانی چۆنیەتیی ئەو رووداوەی لەبەر دەستدا نییە.