مەرگی خوێندكارێكی كورد لەتاران خۆپیشاندانی خوێندكارانی کۆلیژی پەردیسی لێكەوتەوە + وێنـــه
13:38 - 2 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: دوابەدوای ئەوەی كە خوێندكارێكی سنەیی لە ئەنجامی كەمتەرخەمی لێپرسراوانی کۆلێژی پەردیسی تاران کە بە هۆی بەرق گرتوویەوە گیانی لەدەست دا، ژمارەیەكی بەرچاو لەخوێندكارانی ئەو زانكۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو خوێندكاره ناڕازیانە خوازیاری بەدواداچوون بە مەرگی ئەو خوێنداكارە كوردە بوون و هەروەها داواشیان لە لێپرسراوانی کۆلیژی پەردیس كردووە بە زووترین كات سیمكێشی ناو کۆلیژەكە چاک بكەن.
شەوی ٢٩ی خەزەڵوەر كووروش سۆفیە خەڵكی شاری سنە و خوێندكاری رشتەی كارناسیی باڵای \"زانستی زیندەوارزانی\" لە زانكۆی پەردیس بە هۆی بەرق گرتوویەوە گیانی لەدەست دا.
خوێندكارانی کۆلیژی پەردیس بەیاننامەیەكیشیان روو بە لێپرسراوانی کۆلیژ بڵاو كردۆتەوە و تیایدا باسیان لەكەموكۆڕییەكانی ناو کۆلیژی پەردیس كردووە.
لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ٢٩ی خەزەڵوەریش سەعدوڵلا وەیسی خوێندكاری رشتەی كارناسیی باڵای كامپیۆتێر لە زانكۆی فەننی ـ موهەندیسیی تەورێز كە تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو، گیانی لەدەست دا.
ئەو خوێندكارە كوردەی خەڵكی شارستانی جوانڕۆ رێكەوتی ١٩ی خەزەڵوەرلەشاری تەورێز تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو کە پاش ١٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو خوێندكاره ناڕازیانە خوازیاری بەدواداچوون بە مەرگی ئەو خوێنداكارە كوردە بوون و هەروەها داواشیان لە لێپرسراوانی کۆلیژی پەردیس كردووە بە زووترین كات سیمكێشی ناو کۆلیژەكە چاک بكەن.
شەوی ٢٩ی خەزەڵوەر كووروش سۆفیە خەڵكی شاری سنە و خوێندكاری رشتەی كارناسیی باڵای \"زانستی زیندەوارزانی\" لە زانكۆی پەردیس بە هۆی بەرق گرتوویەوە گیانی لەدەست دا.
كووروش سۆفیە خوێندكاری رشتەی كارناسیی باڵای \"زانستی زیندەوارزانی\" لە کۆلیژی پەردیس بە هۆی بەرق گرتوویەوە گیانی لەدەست دا
بەوتەی خوێندكارێكی ئەو کۆلیژە، سیم كێشی ناو کۆلیژەکە بەشێوەیەكی زۆر ناستاندارد كراوە و لەكاتی بارین باراندا تەر دەبن و تەنانەت سیم کێشی و دیواری خەوتنگەكانیش تووشی ئیتساڵ دەبن.خوێندكارانی کۆلیژی پەردیس بەیاننامەیەكیشیان روو بە لێپرسراوانی کۆلیژ بڵاو كردۆتەوە و تیایدا باسیان لەكەموكۆڕییەكانی ناو کۆلیژی پەردیس كردووە.
سیم كێشی ناو کۆلیژەکە بەشێوەیەكی زۆر ناستاندارد كراوە و لەكاتی بارین باراندا تەر دەبن و تەنانەت سیم کێشی و دیواری خەوتنگەكانیش تووشی ئیتساڵ دەبن
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش كرابوو، خوێندكاران رۆژی شەممە رێكەوتی ٢ی سەرماوەز كاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە گۆڕەپانی زانكۆی \"كشاورزی\" كۆ دەبنەوە و ناڕەزایەتیی دەردەبڕن.لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ٢٩ی خەزەڵوەریش سەعدوڵلا وەیسی خوێندكاری رشتەی كارناسیی باڵای كامپیۆتێر لە زانكۆی فەننی ـ موهەندیسیی تەورێز كە تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو، گیانی لەدەست دا.
ئەو خوێندكارە كوردەی خەڵكی شارستانی جوانڕۆ رێكەوتی ١٩ی خەزەڵوەرلەشاری تەورێز تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو کە پاش ١٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.