مەرگی بریندارێكی ٧٠%‌ی كیمیابارانی سەردەشت و رێزنەگرتنی\"بونیاد شەهید\" لەتەرمی ئەو هاووڵاتییە

15:32 - 17 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكێک لەبەركەتوانی چەكی كیمیایی شاری سەردەشت دوای ٢٧ ساڵ لەبریندار بوونی، گیانی خۆی لەدەست دا.

بەپێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی رۆژی هەینی رێكەوتی ‌١٦‌ی جۆزەردان بریندارێكی كیمیابارانی شاری سەردەشت بەناوی \"ئەنوەر خەلیل‌پوور\" لە نەخۆشخانەی \"ساسانی\"ـی تاران كۆتایی بەژیانی هات.

\"20369.jpg\"
ئەنوەر خەلیل‌پوور لە نەخۆشخانە
ئەو هاووڵاتییە\"کەمئەندامی ٧٠%‌ی كیمیایی بوو، کە لەماوەی ئەو ٢٧ ساڵەدا تووشی كێشە و نەخۆشی جەستەیی، رووحی و هەناسە كێشان ببوو، کە بەو هۆیەوە بە بەردەوامی لەژێر چاوەدێری پزیشكیدا بووە.

لەرێكەوتی ٧ و ٨‌ی پووشپەڕی ١٣٦٦دا فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی ئەرتشی بەعسی عێراق، چوار شوێن و ناوچەی پڕ حەشیمەتی شاری سەردەشتیان بۆردومان كرد.

هەواڵنێری كوردپا لەزار بنەماڵەی \"ئەنوەر\"‌ـەوە رایگەیاند، تێچووی ئەو ماشێنەی كە \"20368.jpg\"
تەرمی ئەنوەری هێناوەتەوە، ٧٠٠ هەزار تمەن بووە و سەرجەم ئەوە پارەیە لەلایەن بنەماڵەكەیەوە دراوەو \"بونیادی شەهید و ئیسارگەران\" خۆیان لەدانی ئەو پارەیە بواردووە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە كوردە شەوی رابردوو لەگەڵ پێشوازیی خەڵک و پێشكەش كردنی گوڵی سپی بەرەوڕوو بوویەوە. رێوڕسمی بەخاك سپاردنی ئەنوەر خەلیل پوور ئەمڕۆ رێكەوتی ١٧‌ی جۆزەردان بەڕێوە چوو.

\"20367.jpg\"
بیست و حەوت ساڵ لەمەوبەر لەساڵی ١٣٦٦دا، لەنجامی بوردومانی كیمیایی شاری سەردەشت نزیك بە ٥٠٠ كەسی سیڤیل و بێ‌تاوان كوژران و زیاتر لە هەشت هەزار كەسیش بریندار بوو.

لەكۆی گشتیی ئەو هەشت هەزار كەسە تەنیا هەزار و ٣٤٠ كەس بە شێوەی فەرمیی بە کەمئەندامیی ٢٥% بۆ سەرێ‌ناسراون و لەلایەن بونیاد شەهیدەوە مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە و ئەوانی دیكە كە نزیك بە شەشە هەزار و ٦٠٠ كەسن هیچ دۆسیەیەكیان نییە و ئەو هاووڵاتییانە خوازیاری بە فەرمی ناسینیان و بڕینەوەی مووچەی مانگانەن.
\"20375.jpg\"

\"20376.jpg\"

\"20387.jpg\"

\"20388.jpg\"