مەراغە/ گازگرتوویی گیانی خوێندکارێکی کوردی ستاند+ وێنــە

12:38 - 21 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن لە خەوتنگەی زانکۆی شاری مەراغە، گیان لەدەست دانی خوێندکارێکی کوردی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ خوێندکارێکی کورد بەناوی بەختیار حوسێن‌زادە سەرلە بەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٩ی بەفرانبار بەهۆی گازگرتووییەوە لە زانکۆی مەراغە گیانی لەدەست دا.

\"17774.jpg\"
بەختیار حوسێن‌زادە، بەهۆی گازگرتووییەوە لە زانکۆی مەراغە گیانی لەدەست دا
بەختیار حوسێن‌زادە؛ خوێندکاری کورد بەهۆی گازگرتوویەوە بووە قوربانی.

رووداوەکە لە خەوتنگەی زانکۆی مەراغە هاتۆتە ئاراوە و ئەو خوێندکارە کوردەش خەڵکی شاری سەردەشت بووە.

بختیار حوسێن ‌زادە خوێندکاری رشتەی ئەندازیاریی بیناسازی زانکۆی مەراغە بووە.

هەنووکە ٢٠٦٩ خوێندکار لە ٢٢ رشتەی خوێندندا لە زانکۆی مەراغە سەرقاڵی خوێندنن.

زانکۆی مەراغە
\"17775.jpg\"