مێژووی ئێڵی گەڵواخی بە شێعر بڵاو كرایەوە
18:49 - 9 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری \"قەڵای ئاڵوڵاخ\" بەرهەمی خالید ئەحمەدی بە ئامادەكردن و پێداچوونەوەی حەسەن گۆران لەلایەن \"دەزگای رۆشنبیریی گۆران\" لە سنە بڵاو كرایەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، كۆمەڵە شێعری \"قەڵای ئاڵوڵاخ\" زیاتر لە 60 كۆپلە شێعری مەسنەوی لەخۆ گرتووە و لە دووتوێی 206 لاپەڕە و پەیوەستی كۆمەڵێك وێنەی ناوچەی گەڵواخی، بە دیزاینێكی جوان لە سروشتی كوردستان لە ئەژماری 1500 بەرگ كەوتۆتە بەر دیدی خوێنەران.
حەسەن گۆران وەك دۆست و هاوڕێی شاعێر كە ئەركی پێداچوونەوەی ئەم كۆمەڵە شێعرەی لە ئەستۆ گرتووە لە پێشەكێی ئەم بەرهەمەدا نووسیویەتی: من ئەم دیوانە بە گوڵزارێكی ئەدەبی كوردی دەزانم كە پڕیەتی لە پەند و ئەندەرزی زۆر و رووداوی مێژوویی بۆ پیر و لاو.
گەڵواخی ناوی چەند هۆزێكی گەورە و بچووكی كوردانی ئێرانە كەلە دەورووبەری شاری دیواندەرە لە پارێزگای كوردستان نیشتەجێن و بەپێی زانیارییەكان لە دەورووبەری شاری سلێمانی لە هەریچمی كوردستان، كرماشان و لوڕستانیش ئێڵی گەڵواخی دەژین.