مێژوو و فولكلوری ناوچەی سەقز لەدووتۆیی دوو كتێبدا لەچاپ درا

19:33 - 11 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: دوو كتێبی مێژوویی و فولكلوری بەناوەكانی \" سڵ و ترسی سەقز\" و \" دەسێ‌گوڵ و دەسێ‌نێرگیز\" كە باس لەرووداوە مێژووییەكان و هەروەها فەرهەنگ و داب و نەریتە كوردەوارییەكانی ناوچەی سەقز دەكات چاپ و بڵاو كراونەتەوە.

كتێبی \" سڵ و ترسی سەقز\" بە زمانی فارسی لەلایەن كۆچكردوو حاجی مستەفا تەیموور زادەوە نووسراوە و ئەو كتێبە باس لەرووداوە مێژووییەكانی ساڵەكانی (١٢٥٨ ـ ١٣٠٢) دەكات.

ئەو كتێبە(وحشت سقز) ساڵی١٣٦٢ لەلایەن شاعیری ناسراوی خەڵكی شاری سەقز شێخ نافع مەزهەر وەرگێردراوەتە سەر زمانی كوردی و بە هۆێ‌هێندێ‌گیروگرفت ساڵی ١٣٧١ تەواو كراوە و پاش ١٧ ساڵ ئەو كتێبە لەلایەن بنەماڵەی وەرگێڕاوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

\"25764.jpg\"
دوو كتێبی \" سڵ و ترسی سەقز\" و \" دەسێ‌گوڵ و دەسێ‌نێرگیز\" چاپ و بڵاو كراونەتەوە
لەلایەكی دیكەوە كتێبی \" دەسێ‌گوڵ و دەسێ‌نێرگیز\" پڕۆژەیەكی دوو ساڵە بوو كە لەلایەن ٤كەسی ئەدیبی شاری سەقزەوە نووسراوە و تێدا باس لە گێڕانەوە و چیرۆكە فولكلوریەكانی ئەو شارە كراوە.

لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفی نیاز، موفیدە مەزهەر و فاتمە حیجازی لەنووسەرانی ئەو كتێبەن و ناوەڕۆكی كتێبەكەشیان لەسەردانەكانیان بۆ ئاواییەكان كۆكردۆتەوە.