مێهرداد رەحمانی لە زیندان ئازاد کرا و باری تەندروستی نالەبارە
22:35 - 22 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: مێهرداد رەحمانی وێنەگری رووداوی خۆسووتاندنی نێکمەرد تاهێری\"، پاش بەدواداچوونی بنەماڵە و نزیکانی خۆی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری هەمەدان ئازاد کرا.
تەیب تاهێری رۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەحنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەرلەئێوارێی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان \"مێهرداد رەحمانی\" کە بەهۆی فیلم هەڵگرتن لە خۆسووتاندنی \"نیکمەرد تاهێری\" لەلایەن هێز ەئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.
کەسانی نزیک لە بنەماڵەی \"مێهردا رەحمانی\" باری تەندرووستی ناوبراویان نالەبار راگەیاندووە، بەشێوەیەک هەتا ئێستا نەیتوانیوە چۆنیەتیی ئەو رووداوە بۆ کەسو کار و نزیکانی خۆی باس بکات.
مێهرداد رەحمانی خەڵکی شاری هەمەدان کە فیلمی لە خۆسووتاندنی نیکمەرد تاهێری هەڵگرتبوو، لالیەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری هەمەدانەوە دەستبەسەر و پاش ٦ رۆژ راگیران لە زیندنای ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ئازاد کرا.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووکایەتی کردن بە ئایینی یارسان، رۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزەردان ٢ کەس بەناوەکانی حەسەن رەزەوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئوستانی هەمەدان و نیکمەرد تاهری خەڵکی شاری سەحنەی سەربە ئوستانی کرماشان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین بەو کارەی هێزە ئیتلاعاتییەکان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.