مێهران/ بوونی کەرەسەی جەنگی لەناو مووچە و مەزرای وەرزێران
16:20 - 15 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: وەرزێرانی كوردستان لەمێهران دوای ٢٥ ساڵ لە كۆتایی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، سەرقاڵی كێڵینی كەرەسەی جەنگی و مین لەناو زەوییەكانیان دان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا و لە زەوی و زاری وەرزێڕێک لە دەورووبەری مێهران لەئوستانی ئیلام، ٩ گولـلە خۆمپارە لەلایەن خەڵكی خۆجەییەوە دۆزراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو سەندووقێكدا ٧ گولـلە خۆمپارە، یەك گولـلە تۆپی ١٠٥ میلیمێتری و خۆمپارەیەكی \" منەوەر\"ی بەجێ ماوی شەڕی ئێران و عێراق دۆزراوەتەوە.
وەرزێڕێكی كورد لەناكاو و بەهەڵكەوت ئەو گولـلە خۆمپارانەی لە نزیك جادەی سەرەكیی مێهران دۆزیوەتەوە و وەرزێڕانی ئەو ناوچەیە بە قوربانیانی سەرەكیی تەقینەوەی مین و كەرەسەكانی جەنگی بەئەژمار دێن.
یەكێك لە ماڵپەڕە ناوچەییەكان وێنەی ئەو كەرەسە جەنگیانەی لەناو زەوییە كشتوكاڵییەكاندا بڵاو كردۆتەوە و رایگەیاندووە، بەدەسپێكی وەرزی وەرزێڕی لەناوچە و كێڵانی زەوی لەلایەن وەرزێرانەوە، ئەو كەرەسە جەنگییەكان خۆیان دەردەخەن.
بوونی مین و كەرەسە جەنگییەكان لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان لەحاڵێكدایە کە لەماوەی ساڵەكانی رابردوودا بەرپرسانی حكوومەتی بە بەردەوامی باسیان لە خاوێن كردنەوە و پووچەڵ كردنەوەی مینە چێنراوەكان كردووە.
پێشتریش وەرزێڕێكی تەمەن ٢٣ ساڵەی مەهابادی بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دابوو و چوار ئەندامی دیكەی ئەو بنەماڵەیش بریندار ببوون.
ئێران بە ١٦ میلیۆن مینی چێنراو و شاراوە، بە دووهەمین وڵاتی ئاڵودە بە مین لەئاستی جیهاندا ئەژمار دەكرێت.
حكوومەتی ئێران هەتا ئێستا پەیوەست بە پەیماننامەی ئۆتاوا نەبووە، پەیماننامەیەك كە وڵاتانی ئەندام، بەرهەمهێنان، بازرگانی كردن و راگرتنی مینیان لێ قەدەغە كراوە.