مێسیی ئاسیا، لایەنگرانی خۆی سەرسام کرد

21:06 - 30 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی کورد لە هەڵبژاردەی ژێر ١١ ساڵی ئێران لە یارییەکدا لەگەڵ یانەی مێڕمنداڵانی ئوتریش، بە تۆمارکردنی ٥ گۆڵ لێهاتووی خۆی سەلماند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یادگار رۆستەمی، یاریزانی کوردی خەڵکی مەریوان لە یەکەم یاری کەلە نێوان مێرمنداڵانی ئێران و وڵاتی ئوتریش بەڕێوەچوو، درەوشایەوە.

لە یاری نێوان مێرمنداڵانی ئێران و ئوتریشدا، هەڵبژاردەی ئێران بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک سەرکەوتی بە دەست هێنا.

لەو یارییەدا پێنج گۆڵ لەو هەشت گوڵە لەلایەن یادگار روستەمی یازیزانی مەیوانییەوە تۆمار کرا.

مێهدی مەهدەوی‌کیا بەپرسی هەڵبژاردنی مێرمانداڵانی ژێر ١١ ساڵی ئێران، نازناوی \"مێسیی ئاسیا\'\'ی بە یادگار رۆستەمی بەخشی.

ئەو مێرمنداڵە مەریوانییە لە قۆناخی سەرەتایی هەڵبژاردنی یانەی مێرمنداڵانی ئێران لەمەڕ بەشداری لە تۆرێنمێنت(کێبڕکێی چەند لایەنە)ی نێودەوڵەتی کوردیاڵی ئوتریش بانگهێشت کرابوو.

ئەو قۆناخە لە شاری رامسر کۆتایی پێهات و لە کۆتاییدا لەو ١٥ کەسە، ١١ کەسیان لە ژێر چاوەدێری مێهدی مەهدەوی‌کیا بۆ هەڵبژاردەی مێرمنداڵانی ئێران هەڵبژێردرابوون.

یادگار رۆستەمی قوتابیی قۆناخی پێنجەمی سەرەتایی و خەڵکی گوندی \"ساواجێ\" سەربە ناوچەی خاومیرئاوای مەریوانە.

\"26636.jpg\"