مێرمنداڵێکی کورد پلەی یەکەمی کاراتەی وڵاتی ڕۆمانی بە دەست هێنا

13:17 - 24 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: کچە مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوو مێداڵی زێڕ و بڕۆنزی لە کێبڕکێی جیهانی جامی کاراتەی ئازاد، لە وڵاتی ڕۆمانی وەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"هلیا وەیسی\" توانی لە کێبڕکێی جیهانی جامی کاراتەی ئازاد کە لە وڵاتی ڕۆمانی بەڕێوەچوو، دوو مێداڵی زێڕ و بڕۆنز بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

ئەو کچە وەرزشوانە کوردە لەو کێبڕکێیەدا، توانی بە سەر ڕکەبەرکانیدا سەرکەوێت و پلەی یەکەم بە دەست بێنێت.

هلیا وەیسی ئەندامی تیمی کیش بووە و لەلایەن ئەو تیمەوە، بۆ ئەو کێبڕکێ جیهانییە نێردرابوو کە توانی سێ مێداڵ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.