مێرمنداڵێکی کورد وەکوو گوڵگاری تۆرنومێنتی نوروێژ دەست نیشان کرا

15:39 - 13 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: چەند رۆژ پێش لە ئێستا، مێرمنداڵانی رێژ ١١ساڵی ئێران لە تۆرنۆمێنتی نوروێژ بەشداریان کردبوو، مێرمنداڵێکی کوردبە ناسناوی \" آقای گل\" ی بە دەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یادگار رۆستەمی، یاریزانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان توانی لە کێبڕکێی تۆرنۆمێنتی نوروێژ، بە تۆمار کردنی ٢٨ گوڵ، وەکوو گوڵگاری ئەو کێبڕکێیانە دەست نیشان کرا.

تیمی مێرمنداڵانی ژێر ١١ساڵی ئێران، بە تۆمار کردنی ٣گوڵ توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی(فیناڵ)ی تۆرنۆمێنت، بەڵام لە یاری کۆتایدا بەرامبەر تیمی \"امبلم\" نوروێژی ٤ بە١ دۆڕا و پلەی دووهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

\"28314.jpg\"
گەرانەوەیی یادگاری رۆستەمی لە کێبڕکێی کاپی ٢٠١٥ نوروێژ
یاری کۆتایی کە لە نێوان مێرمنداڵان ئێران و وڵاتی نوروێژ بەرێوەچوو، یادگاری رۆستەمی گوڵێکی تۆمار کرد.

تیمی مێرمنداڵانی تەمەن ژێر ١١ ساڵی ئێران لەگەڵ دوو تیم لە کاپی نوروێژ بەشداری کردبوو، توانی لە دوو یاری جیاوازدا لە بەرامبەر تیمی نوروێژ سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.

تیمی مێرمنداڵانی ئێران لە یاری یەکەم توانی ١٦گوڵ و لە یاری دووهەم ١٥گوڵ تۆمار بکات.

یارییەکانی کاپی نوروێژ ، بە گەوەرترین تۆرنۆمێنت فووتباڵ دونیا دێتە ئەژمار، بە بەشداری ٥٢وڵات، ١٦٣٩تیم ٣٢هەزار تماشاچی بەشدرابووی هەیە ئێستا لە وڵاتی نوروێژ بەرێوە دەچێت.

مێهدی مەهدەوی‌کیا بەرپرسی هەڵبژاردنی مێرمنداڵانی ژێر ١١ ساڵی ئێران، نازناوی \"مێسیی ئاسیا\'\'ی بە یادگار رۆستەمی بەخشی.

یادگار رۆستەمی قوتابیی قۆناخی پێنجەمی سەرەتایی و خەڵکی گوندی \"ساواجێ\" سەربە ناوچەی خاومیرئاوای مەریوانە.