مێرمنداڵێکی کرماشانی خەڵاتی نێونەتەوەیی ئاشتی پێبڕا
16:47 - 20 خەزەڵوەر 2719
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی کرماشانی تەمەن ٨ ساڵە، لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی "وێنەکێشان و پۆستێری بونیادی ئاشتی و هاوکاری" لە وڵاتی ئیسپانیا، دیپلۆمی ئیفتخاریی ئەو کێبڕکێیەی بەدەست هێنا.
"ئەمیرعەلی ڕەشیدیان" تەمەن ٨ ساڵە، خەڵکی شاری کرماشان، لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی "وێنەکێشان و پۆستێری بونیادی ئاشتی و هاوکاری"، توانی خەڵاتی ئەو کێبڕکێ نێونەتەوەییی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئەو کێبڕکێیە به بەشداری ٤ هەزار و ١٤١ بەرهەم لە ٣٥ وڵاتی جیهان، بە خانەخۆیی وڵاتی ئیسپانیا بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوە چووبوو.
ئەو مێرمنداڵە کرماشانییە، توانی خەڵاتی ئاشتی نێونەتەوەیی و دیپلۆمی ئیفتخاری بە دەست بهێنێت.
کێبڕکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشان و پۆستێری بونیادی ئاشتی وهاوکاری" لە ساڵی ٢٠١٨، لە سەر پرسی "قەزا و میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی" لە وڵاتی ئیسپانیا، بەڕێوە چوو.