مێرمنداڵێکی کرماشانی تەندیسی وێنەکێشانی وڵاتی بولغارستانی بەدەست هێنا
19:56 - 29 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ٧ ساڵەی خەڵکی شاری کرماشان توانی لە کێبڕکێی وێنەکێشانی نێونەتەوەیی\"مونتانا\" لە وڵاتی بولغارستان پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"هانا سپهری کیا\" تەمەن ٧ ساڵە و خەڵکی کرماشان، خەڵاتی یەکەم و تەندیسی کێبڕکێی وێنەکێشانی لە وڵاتی بولغارستان بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
بابەتی ئەو کێبڕکێیە لە ژێر ناوی\"موسیقا و هەڵپەڕکێی سوننەتی خەڵکی وڵاتی من\" لە وڵاتی بوڵغاستان بەڕێوەچوو.
٢٨٠٠ بەرهەم لە ٣٣ وڵاتی جیهان بۆ ئەو کێبڕکێیە نێردرابوو.
هەروەها \"سارا زورمەند\" تەمەن ١١ ساڵە خەڵکی پارێزگای ئەردەبیل و \"فاتمە خوسرەوەی\" تەمەن ١٤ ساڵە لە پارێزگای خۆراسانی باشوور توانیان دیپلۆمی ئیفتخاریی کێبڕکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشانی مونتانا بەدەست بێنن.
وڵاتی ئێران بە ٨٧٤ بەرهەم لە کێبڕکێی وێنەکێشانی\"مونتانا\"ی وڵاتی بولغارستان بەشداری کردبوو.