مێرمنداڵێکی وەرزشوانی کورد میداڵی زێڕی بەدەست هێنا

16:04 - 23 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: کچە وەرزشوانێکی بواری گۆڕەپان و هەڵاتنی مەیدانی، توانی میداڵی زێڕی رەکابەرییەکانی مێرمنداڵانی ئێران بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، (بۆشرا رامووز) کچە وەرزشوانی گۆڕەپان و هەڵاتنی خەڵکی شاری مەریوان، توانی لە هەڵاتنی سێ هەزار میتردا ئەو میداڵە بەدست بێنێت.

لەو خولە لەرەکابەرییانەدا کە لەسەر ئاستی مێرمنداڵانی کچ بەڕێوەچوو بەشداران لە ١٠٠، ٢٠٠، ٤٠٠، ٨٠٠، ١٥٠٠، ٣٠٠٠، بازدانی سی هەنگاو، بازدان بەسەر بەرزایدا، هاویشتنی قورسایی، هاویشتنی دیسک، هاویشتنی نەیزە و هاویشتنی چەکوش لەگەڵ یەکتر لەرەکابەریدا بوون.

\"25918.jpg\"
بۆشرا رامووز توانی لە هەڵاتنی سێ هەزار میتردا میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت
ئەو رەکابەریانە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە بە بەشداریی وەرزشوانانی ٢٨ ئوستانی ئێران بەڕێوە چوو.

پێشتریش بۆشرا رامووز لەرکابەرییەکانی پاڵەوانیەتی کچان لە زەنجان میداڵی زێوی بەدەست هێنابوو.