مێرمنداڵێکی دەرهێنەری کورد، خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانییەی بە دەست هێنا
15:53 - 11 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی دەرهێنەری کورد، خەڵکی شاری سەقز، توانی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی، بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ژیوار فەرەجزادە\"، لە شاری ساحیب سەر بە شاری سەقز، خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی سلێمانی، بە دەست هێنا.
ئەو مێرمنداڵە دەرهێنەرە کوردە، لە دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان، لە هەرێمی کوردستان، بە پێشکەشکردنی فیلمی \"سەرۆک\"، خەڵاتی تایبەتی هەیئەتی داوەرانی بە دەست هێنا.
لەو فێستیڤاڵەدا، ٢٤ دەرهێنەر لە وڵاتانی تورکیە، عێراق، ئێران، هیندوستان، فەڕانسە، مالێزی و .... بەشدارییان لە فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان، لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان کردبوو.
ئەو فێستیڤاڵە، لە ڕۆژانی ٨ هەتا ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.